نرخی نەوتی ئەمەریکی دابەزینێکی پێوانەیی تۆمار دەکات

دوو دەیەیە بەو جۆرە نەبووە

K24 – هه‌ولێر:

لە ساڵی 1999ـەوە، نرخی نەوتی تێکساس بەمجۆرە نەبووە، ئەمەش بەهۆی نەمانی خواست و پڕبوونەوەی کۆگاکانی نەوتی ئەمەریکا.

ئەمڕۆ دووشەممە، نرخی یەک بەرمیل نەوتی ئەمەریکا بووە 14 دۆلار و 47 سەنت. هەروەها نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت، دابەزینی تۆمارکرد و  بە 27 دۆلار و 87 سەنتە.

ئەمەش لە کاتێکدایە، رێکخراوی ئۆپێک و وزەی نێودەوڵەتی هەوڵدەدەن لە رێگای کەمکردنەوەی بەرهەم، نرخی نەوت جێگیربکەن.

لە ماوەکانی رابردوو، نەبوونی خواست لەسەر نەوت، بڵابوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و جەنگی ووزەی نێوان رووسیا و سعوودییە، نرخی یەک بەرمیل نەوتی لە 67 دۆلارەوە بۆ کەمتر لە 20 دۆلار دابەزاند.

Reuters