بەرگری شارستانی هەولێر ڤیدیۆی ساتی گڕگرتنی موەلیدەیەک بڵاودەکاتەوە

هۆکارەکەی چییە؟

K24 – هه‌ولێر:

بەرگری شارستانی هەولێر، ڤیدیۆی گڕگرتنی موەلیدەیەک لە گەڕەکی هەولێری نوێ بڵاودەکاتەوە کە نیوەڕۆی دوێنێ یەکشەممە، گڕی گرت.

بەرگری شارستانی، بەکارهێنانی کۆسەرە لەسەر تانکی گازی موەلیدەکە، بە هۆکاری گڕگرتنی موەلیدەکە دەزانێت.

هەروەها ئاماژەی بەوەداوە، بەهۆی ئاگرەکە، کەسێک سووتاوە، بەڵام بەهۆی نەشیاوی دیمەنەکە و وەک رێزێک بۆ قوربانییەکە، ڤیدیۆکە بڵاوناکانەوە.