دەرهێنەرێکی تۆم و جێری کۆچی دوایی کرد
خاوەنی خەڵاتی ئۆسکارە
K24 – ههولێر:
جێن دێیتچ، یەکێک لە دەرهێنەرەکانی فیلم کارتۆنی تۆم و جێری، لە تەمەنی 95 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
دێیتچ خاوەنی خەڵاتی ئۆسکار بوو لە نیگارکێشی ئیلوسترەیشن، لە شووقەکەی خۆی لە پراگی پایتەختی چیک، گیانی لەدەستداوە.
ئەو 13 زنجیرەی فیلم کارتۆنی تۆم و جێری بەرهەمهێناوە، پێش ئەوەی دەستبەو کارەش بکات، لە هێزی فڕۆکەوانی باکووری ئەمەریکا، نەخشەساز بووە، بەڵام بەهۆی کێشەی تەندروستی وازی لەکارەکەی هێناوە و دەستی بەکاری ئیڵیستروشەینکردووە، لە ساڵی 1960، بە بەرهەمهێنانی فیلمی مونرۆ، خەڵاتی باشترین کورتە فیلمی ئەنیمەیشنی بردەوە.
باوکی سێ کوڕ بوو، هەر سێ کوڕەکەی لە بواری فیلم کارتۆن کار دەکەن.
AP