رۆناڵدینهۆ تەنها یەک داواکاریی هەیە
لە هۆتێلێک زیندانە
K24 – ههولێر:
دوای ئەوەی بە بڕی یەک ملیۆن و 600 دۆلار، رۆناڵدینهۆ لە زیندانی پاراگوای ئازادکرا و ئێستا لە ماڵێکدا لەگەڵ براکەی دەستبەسەرە، ئەو یاریزانە بەڕازیلییە، تەنها یەک داواكاری هەیە.
بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و راگەیاندنی قەدەغەی هاتووچۆ، ئێستا رۆناڵدینهۆ ناتوانێت بگهڕێتهوه وڵاتهكهی، بۆیە لە هۆتێلێکدا لەگەڵ برا و دوو پارێزەرەکەی ماونەتەوە.
بەگوێرەی لێدوانێکی پارێزرەکەی، رۆناڵدینهۆ، کە بەهۆی بەکارهێنانی پاسپۆرتی ساختە دەستگیرکراوە، هەمیشە زەردەخەنە لەسەر لێویەتی و گەشبینە.
دەشڵێت، رۆناڵدینهۆ تەنها یهك داواکاری هەیە، ئەویش یاریگایەکی بچووک و ژوورێکی وەرزشە.
ئاماژە بەوەشکردووە، لە ئێستادا بەشێوەیەکی کاتی، گۆڕەپانێکی 30 مەتریمان بۆ دابینکردووە.
پێشتریش پارێزەرەکەی رۆناڵدینهۆ رایگەیاندبوو، ئەو ئەستێرەیەی تۆپی پێ، نەیزانیووە پاسپۆرتەکەی ساختەیە و بەبێ هیچ مەبەستێک بەکاری هێناوە.
Metro