ئەڵمانیا گەورەترین فێستیڤاڵی خواردنەوەی بیرەی لەجیهان هەڵوەشاندەوە

ساڵی رابردوو نزیکەی یەک ملیار یۆرۆی بەهۆی ئەو فێستیڤاڵە قازانجکرد

K24 – هه‌ولێر:

بەرپرسانی هەرێمی باڤاریا لە ئەڵمانیا بڕیاریاندا، ئۆکتۆبەرفێست، گەورەترین فێستیڤاڵی خواردنەوەی بیرە لە جیهان بەهۆی مەترسییەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا هەڵبوەشێننەوە.

ئەو فێستیڤاڵي، 210 ساڵە لەسەر یەک ئەنجام دەدرێت و ساڵانە شەش ملیۆن گەشتیار دەباتە ئەڵمانیا.

مارکوس سودێر، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی باڤاریا رایگەیاند، فێستیڤاڵەکە مەترسی گەورە دروست دەکات. ژیان لەگەڵ کۆرۆنا واتە ژیانکردن بە هۆشیارانە.

راشیگەیاند، تاوەکو ئێستا هیچ پێکوتە و دەرمانێک بۆ چارەسەرکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا نەدۆزراوەتەوە، بۆیە دەبێت زۆر هۆشیارانە مامەڵە بکەین، شکانی رێنماییەکان هاوکاری کەس ناکەن.

ساڵی رابردوو بەهۆی ئەو فێستیڤاڵە کە لە هەرێمی باڤاریا بەشێوەیەکی بەرفراوان بەڕێوەدەچێت، ئەڵمانیا 870 ملیۆن یۆرۆی قازانجکرد کە ساڵانە لە مانگی نۆ دەستپێدەکات.

The Guardian