هۆكاری راسته‌قینه‌ی دابه‌زینی نرخی نه‌وت ئاشكرا ده‌بێت
په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی نێوان بن سه‌لمان و پوتن هه‌موو شتێكی تێكدا
K24 - هه‌ولێر:
به گوێره‌ی راپۆرتێكی میدڵ ئێست ئای، كۆبوونه‌وه‌ی ئۆپێك پله‌س، نه‌یتوانی رێگری له دابه‌زینی زیاتری نرخی نه‌وت بكات، كه به‌شێك له هۆكاره‌كه‌ی بۆ كه‌مبوونه‌وه‌ی خواسته له‌سه‌ر نه‌وت و پڕبوونی عهمبارهكانه له جیهان.
به گوێره‌ی راپۆرتی میدڵ ئێست ئای، به‌ر له كۆبوونه‌وه‌ی ئۆپێك پڵه‌س، په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌نێوان محه‌مه‌د بن سه‌لمان، شازاده‌ی جێنشینی سعوودیه و ڤلادیمێر پوتنی سه‌رۆكی رووسیا به‌ڕێوه‌چووه.
وه‌ك راپۆرته‌كه ئاماژه‌ی بۆ كردووه، ئه‌و په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه ره‌وشه‌كه‌ی تێكداوه و كار گه‌یشتووه‌ته ئه‌وه‌ی هه‌ردوولا ده‌نگ به‌سه‌ر یه‌كتردا به‌رز بكه‌نه‌وه.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، كه بن سه‌لمان هۆشداری له نرخی نه‌وت داوه، دواتریش هه‌ڕه‌شه‌ی له پوتن كردووه، ئه‌گه‌ر پابه‌ندی كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنان و هه‌نارده‌ی نه‌وت نه‌بێت، ئه‌وا جه‌نگی نرخی نه‌وت ده‌ستپێده‌كات، به‌ڵام پوتن هه‌موو ئه‌وانه‌ی ره‌تكردووه‌ته‌وه و قه‌بوڵی نه‌كردووه.
وه‌ك له‌و راپۆرته‌دا روونكراوه‌ته‌وه، په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه له 6ی ئادار/ مارسی 2020 ئه‌نجامدراوه، دوای په‌یوه‌ندییه‌كه كۆبوونه‌وه‌ی ئۆپێك سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو بگه‌نه رێككه‌وتنێك، به‌وه‌ش نرخی نه‌وت به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو رووی له دابه‌زین كرد.
ئێستا نرخی تێكه‌ڵه‌ی نه‌وتی برێنت به 16.60 دۆلاره، تێكه‌ڵه‌ی نه‌وتی خاوی ئاساییش گه‌یشتووه‌ته 11.16 دۆلار.
ئ. م