نرخی نەوت بەرزبووەوە

نەوت ھەڵكشا

K24 - ھەولێر      

نرخی گرێبەستەکانی داهاتووی نەوتی خاوی برێنت دوای ئەوەی بۆ کەمترین ئاستی 20 ساڵی رابردووی دابەزی، جارێکی دیکە بۆ سەرووی 20 دۆلار به‌رزبووه‌وه‌.

هەروەها گرێبەستەکانی داهاتووی نەوتی سووکی تێکساسیش بە رێژەی زیاتر لە 20% بەرزبووەوە، هۆکارەکەی چاوەڕوانی وەبەرهێنەرانە دوای ئەوەی ئەندامانی ئۆپێک تاوتوێی کەمکردنەوەی زیاتری ئاستی بەرهەمهێنانی کرد.

لە مامەڵەکانی ئەمڕۆدا، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە 22 دۆلار و 15 سەنت و نەوتی سووکی تێکساسیش لە دەوروبەری 15 دۆلار و 24 سەنت مامەڵەیان پێوەدەکرێت.

ئەمە لە کاتێکدایە لە چەند رۆژی رابردوودا نرخی نەوت گەورەترین هەڵگەڕانەوەی بەخۆیەوە بینی، هۆکارەکەشی دەگەڕێتەوە بۆ دابەزینی بەرچاوی خواست و سەرڕێژبوونی عەمبارە نەوتییەکانی ئەمریکا.

بەوەش لە یەکەم رۆژی هەفتەدا گرێبەستەکانی داهاتووی نەوتی سووکی تێکساس بۆ مانگی ئایار بۆ ژێر 37 دۆلار دابەزی، ئه‌مه‌ش کەمترین ئاستە لە مێژوودا، هه‌روه‌ها بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنتیش بۆ 15 دۆلار 98 سەنت دابەزینی، کە کەمترین ئاستی بووە لە دوای ساڵی 1999ـەوە.