لێخۆشبوونی گومرگی لە ھەرێمی كوردستان راگیرا
بۆ ھەر مەبەست و دامەزراوە و شوێن و بە ھەر یاسا و بڕیارێك بێت
K24 - ھەولێر
بە بڕیارێكی بەڕێوەبەرایەتی گشتی گومرگی ھەرێمی كوردستان، لێخۆشبوونی گومرگی لەسەر كاڵا ھاوردەكراوەكان راگیرا.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی گومرگی ههرێمی كوردستان لە نووسراوێكدا بڵاویكردووەتەوە، سەرجەم لێخۆشبوونەكانی گومرگی بۆ كاڵا و بابەتەكان، بۆ ھەر مەبەست و دامەزراوە و شوێن و بە ھەر یاسا و بڕیارێك بێت راگیرا.
ئاماژەی بەوەشداوە، ھەر كاڵا و بابەتێك كە ھاوردەدەكرێت، لێخۆشبوونیان بۆ نەكرێت و دوای بەدواداچوونی پێویست و گومرگ كردن، دەكرێت رێگەی پێبدرێت بێتە ناو ھەرێمی كوردستانەوە.