نرخی نەوت دابەزی
نرخی نەوت زیاتر دابەزی
K24 – ههولێر:
ئەمڕۆ دووشەممە نرخی نەوت دابەزی، ئەمەش بەهۆی ئەوە کۆگاکانی نەوت پڕبوون و نیگەرانی ئەوەش هەیە، کەمکردنەوەی بەرهەمی نەوت، کاریگەری لەسەر نرخی نەوت نەبێت.
نرخی یەك بەرمیل نەوتی تێکساس، یەک دۆلا و 49 سەنت دابەزی و نرخەکەی بووە، 15 دۆلار و 45 سەنت. هەروەها، نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت، 44 سەنت دابەزی و بووە 21 دۆلار.
بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، کەمبوونەوەی خواست و جەنگی ئابووری وڵاتان، نرخی نەوت لە نزیکەی 70 دۆلارەوە بۆ خوار 20 دۆلار دابەزی، ئەمەش زیانی زۆری لەو وڵاتانە داوە کە پشت بە بەرهەمی نەوت دەبەستن.
Reuters