تەلار سیتی و كەمپەكانی دارەشەكران و قوشتەپە داخران
تەندروستی ھەولێر: تووشبووەكانی نوێ بەركەوتنیان لەگەڵ خەڵكی ئەم شوێنانە ھەبووە
K24 - ھەولێر
دوای دەستنیشانكردنی دوو توشبووی نوێی كۆرۆنا لە ھەولێر، كەمپەكانی دارەشەكران و قوشتەپە و تەلارسیتی داخران.
د. دلۆڤان محەمەد، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی ھەولێر بە كوردستان24ـی راگەیاند، سەرجەم بەركەوتەكانی دوو توشبووەكەی دوێنێی ھەولێر سەردانی بنكە تەندروستییەكانیان كردووە بۆ پشكنین و سەرجەمیان كەرەنتین دەكرێن.
ئاماژەی بەوەش كرد، ئەو دوو كەسە بەركەوتنیان لە كەمپەكانی دارەشەكران و قوشتەپە و تەلار سیتی ھەبووە، لە شەوی رابردووشەوە ئەو سێ شوێنە داخراون و پشكنین بۆ دانیشتووانیان دەكرێت.