ئاوامێدیکا دەستی بە هەناردەکردنی دەرمان کرد

"هەنگاوێکی گەورەی پەرەدان بە بەرهەمی ناوخۆیە"

K24 – هه‌ولێر:

د. فرسەت سۆفی، پارێزگاری هەولێر لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانییدا رایگەیاند، کۆمپانیای ئاوامێدیکا دەستی بە هەناردەکردنی دەرمانکردووە و ئەمەش هەنگاوێکی گرنگ و گەورەی پیشەسازییە لە هەولێر و هەرێمی کوردستان.

لەبارەی رێکارەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا، پارێزگاری هەولێر گووتی، هێشتا مەترسی هەن و ئەگەر خەڵک خۆیان نەپارێزن، رەنگە دۆخێکی مەترسیدار دروستبێت.

راشیگەیاند، ئێستا دۆخەکە مەترسیدارترە چونکە خەڵک بەرکەوتنیان هەیە، بۆیە دەبێت بە تەواوی رەچاوی رێنماییەکان دەکەن.

هەر لە کۆنفرانسە رۆژنامەوانییەکدا، محەمەد شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان رایگەیاند، 120 جۆری دەرمان لە کۆمپانیای ئاوامێدیکا بۆ دەرەوەی هەرێم دەنێردرێن و هەنگاوی گەورەی زیاتریش دەنێن. ئەم جۆرە کارانە، هەلی کاری زۆر بۆ خەڵکی هەرێمی کوردستان دەڕەخسێنێت.

راشیگەیاند، ئێستا ئێمە 120 کارگەمان هەیە کە شتومەک و خۆراک هەناردە دەکەن و لە داهاتوویەکی نزیکدا چەند پرۆژەیەکی نوێ رادەگەیەنن.