نرخی نەوت جارێكی دیكە دادەبەزێت
نەوتی خاوی برێنت لە ژێر 20 دۆلار دابەزی
K24 - ھەولێر
سەر لە بەیانی ئەمڕۆ نرخی گرێبەستە داهاتووەکانی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت، بۆ مانگی حوزەیران بە رێژەی لە 5.15% بۆ 18.96 دۆلار دابەزی.
دواتر لە کاتژمێر 2:40ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت، لە بۆرسەی لەندەن کەمێک بەرزبووەوە بۆ 19.15 دۆلار.
لە بەرامبەردا، گرێبەستەكانی داهاتووی نەوتی خاوی برێنت بۆ مانگی حوزەیران بە رێژەی لە 15.02% بۆ 10.86 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک دابەزی.
لە سەرەتای ئەم هەفتەیەوە، جارێکی دیکە دابەزینی نرخ باڵی بەسەر بازاڕی نەوتدا کێشاوە و نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە ژێر 20 دۆلار و بەرمیلێک نەوتی سووکی تێکساس لە ژێر 14.5 دۆلار مامەڵەیان پێوە دەکرێت.
ئەمە لە کاتێکدایە تاوەکو ئێستا مەترسییە ئابوورییەکان لە بازاڕەکان ماوەن و پێشبینی دەکرێت کۆی بەرهەمی ناوخۆی جیهان لە ئەمساڵدا بە رێژەی لە 2% داکەوتن تۆماربکات، کە زۆر خراپترە لە قەیرانی دارایی ساڵی 2008.