ترەمپ باسی تەندروستی كیم دەكات

"زانیاریم لەبارەی تەندروستی كیم جۆنگ ئون ھەیە"

https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/43e5ae51-3095-497f-8518-12ced6db527b/042820AAQ.ism/manifest

K24 - ھەولێر

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا رایدەگەیەنێت، زانیاری لەسەر دۆخی تەندروستی کیم جۆنگ ئون هەیە، بەڵام نازانێت ئێستا لە کوێیە.

ترەمپ، هیوای تەندروستیەکی باش بۆ کیم جۆنگ ئون دەخوازێت و دەشڵێت رەنگە لە داهاتووێکی نزیکدا شتێک لە بارەی کیم جۆنگ ئون ببیستین.

دۆناڵد ترەمپ، لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا گوتی: "بەڵی من زانیاری زۆر باشم لایە، بەڵام ناتوانم ئێستا باسی بکەم، تەنیا هیوای تەندروستییەکی باشی بۆ دەخوازم، پەیوەندییەکی زۆر باشم لەگەڵ کیم جۆنگ ئون هەیە، ئەگەر من سەرۆک نەبوومایە، ئەوا ئێستا لە شەڕدا بووین لەگەڵ کۆریای باکوور، ئەو پێشبینی شەڕی دەکرد".

گوتیشی: "هیوادارم تەندروستی باش بێت، نازانم ئێستا ئەو چی دەکات، ئێستا کەم قسە دەکات. رەنگە لە داهاتووێکی نزیکدا شتێک لە بارەی کیم جۆنگ ئون ببیستین. بەڵام کەس نازانێت ئێستا کیم لە کوێیە".