له رانیه كۆرپهیهكی دوو سهر له سكی دایكیدا دهستنیشانكرا
حاڵهتێكی دهگمهنه
K24 – رانیه:
لە حاڵەتێکی دەگمەندا لە هەرێمی کوردستان و لە شارۆچكهی رانییە، کۆرپەلەیەکی دوو سەر له سكی دایكیدا دهستنیشانكرا.
بە وتەی د. فەرەیدون سەعید، پزیشکی تیشک و سۆنار، دوای پشکنینی سۆنار بۆ ئافرەتێکی دووگیان، دەرکەوتووە کە کۆرپەلەی ناو سکی دایکەکە دوانەیەکی بەیەکەوە نوساون کە پێی دەوترێ (conjoined twin).
بە وتەی ئهو پزیشکە کۆرپەلەکە دوو سەری بەیەکەوە نوساوی هەیە و رەگەزی مێیە و دوو دەست و دوو قاچیشی هەیە، کۆرپەلەکە چوار مانگە و بێ کێشەیە و تەندروستی باشە.
بوونی کۆرپەلەی دوو سەر حاڵەتێکی دەگمەنە لە جیهاندا و لە هەرێمیشدا زۆر دەگمەنترە.