نرخی نەوت بەرزبووەوە
دوای چەند رۆژێک لە دابەزین نرخی نەوت بەرزبووەوە
K24 – ههولێر:
ئەمڕۆ چوارشەممە، دوای چەند رۆژێک لە دا بەزین, نرخی نەوت بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی.
بەگوێرەی هەوڵێکی ئاژانسی رۆیتەرز، نرخی نەوت بەهۆی کەمبوونەوەی رێکارەکانی کۆرۆنا و هاتنەوە دەرەوەی خەڵک دەگەڕێتەوە. هەروەها یەکێکی دیکە لە هۆکارەکان بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، پێشبینی دەکرا کۆگاکانی نەوت زۆر بە خێرایی پڕببنەوە، بەڵام وا دەرنەچووە.
یەک بەرمیل نەوتی ئەمەریکا ئێستا 14 دۆلار و 24 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت، هەروەها یەک بەرمیل نەوتی برێنت، بە رێژەی 4.6% بەرزبووەوە و گەیشتە 21.39 دۆلار