وەزیرێکی ئیسپانیا لەکاتی وتاردان دەست دەکات بە گریان

ناوی چەند پزیشکێک دەخوێنێتەوە

K24 – هه‌ولێر:

فیرونیکا کاسادو، وەزیری تەندروستی هەرێمی سەربەخۆی کاستیل و لیۆن لە ئیسپانیا، لە کاتی خوێندنەوەی ناوی ئەو پزیشکانەی بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمەکەی گیانیان لەدەستداوە، دەست دەکات بە گریان.

ئەو وەزیرە لەگەڵ دەستکردن بە خوێندنەوەی ناوەکان، دەست دەکات بە گریان و کۆنتڕۆڵی خۆی پێ ناکرێت.

ئیسپانیا دووەم وڵاتە کە زۆرترین حاڵەتی ڤایرۆسی کۆرۆنای بە 236 هەزار و 899 کەس هەیە و تاوەکو ئێستا 24 هەزار و 275 کەس لەو وڵاتە بەهۆی ڤایرۆسەکە گیانیان لەدەستداوە