ئابووری توركیا داكەوتنی بەرچاو تۆماردەكات

حكومەتی توركیا رێكار بۆ رزگاركردنی لیرە لە داكەوتن دەگرێتەبەر

K24 - ھەولێر

بەھۆی داخستنی گشتییەوە، پێنوێنی متمانە بە ئابووری توركیا لە لێواری داڕمانه‌.

بەگوێرەی بەیاننامەیەكی دەستەی ئاماری توركیا، بەھۆی داخستنی گشتی و ئەو رێوشوێنانە لەلایەن حكومەته‌وه‌ گیراوەتەبەر به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا، له‌ مانگی نیسان پێنوێنی متمانە بە ئابووری توركیا داكەوتنی بەرچاوی تۆماركردووه‌، بەجۆرێك بەرێژەی 44.1% داكەوتووە لەسەر بنەمای مانگانە.

لە بەیاننامەكەدا ھاتووە، له‌ مانگی نیسان پێنوێنی متمانە بە ئابووری بۆ 51.3 خاڵ دابەزیوە بەراورد بە مانگی ئادار كە 91.8 خاڵ بووە، پێشبینی دەكرێت داكەوتنێكی گەورە لە گەشەی ئابووری وڵاتەكە تۆماربكرێت، ئەوەش ھاوكاتە لەگەڵ ئەو رێكارانەی حكومەت بۆ رزگاركردنی لیرەی توركیا لە داكەوتن گیراوەتەبەر.