"عێراق لە كەمكردنەوەی بەرھەمھێنانی نەوت زیانمەند دەبێت"
عێراق رۆژانە 23%ی بەرھەمھێنانی نەوت كەمدەكاتەوە
K24 - ھەولێر
عێراق لە كەمكردنەوەی ملیۆنێك بەرمیل نەوتی رۆژانە لە بەرھەمھێنانی نەوتی خاو، دووچاری كێشە دەبێتەوە.
بەگوێرەی ئاژانسی رۆیتەرز، عێراق ھەموو ھەوڵێكی خۆی دەدات بۆ ئەوەی لەم مانگەوە، له‌سه‌ر بنه‌مای رێككەوتنی ئۆپێك لەگەڵ رووسیا و بەرھەمھێنەرانی دیكە، بڕی یه‌ك ملیۆن به‌رمیل به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی خاو كه‌م بكاته‌وه، كه ده‌كاته 23% به‌رهه‌مهێنانی رۆژانه‌ی.
ئەوەش لە كاتێكدایە كۆمپانیا گەورەكانی وەك بی پی بەریتانی و ئێكسۆن موبیل و لوك ئۆیل و ئێنی، لە بەرھەمھێنانی نەوت لە عێراقن و بەھۆی ئەو دابەزینە گەورەیەی لە نرخی نەوتدا تۆماركرا، پشكی شێریان به‌رده‌كه‌وێت.
ھاوكات كۆمپانیای نەوتی بەسرە رایگەیاندووە، گفتوگۆكان لەگەڵ كۆمپانیا بیانییەكان تاوەكو ئێستا بەردەوامە و عێراق لە ھەوڵدایە بگاتە رێكەونێك كە بێ ئەوەی قورسایی دارایی بكەوێتە سەر شانی، دەست بە كەمكردنەوەی بەرھەمھێنان بكات.