دیلۆیت داتاکانی پرۆسه‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێمی بۆ ساڵی 2019 بڵاوکردەوە

داتاکانی بڵاوکردەوە

K24 – هه‌ولێر:

ئەنجومەنی هەرێمی کوردستان بۆ كاروباری نەوت و گاز، داتا و زانیاریی پشتڕاستکراو له‌ لایه‌ن کۆمپانیای جیھانی دیلۆیت (Deloitte) دەربارەی هەناردە، بەكاربردن و خەرجی و داهاتەكانی نەوتی هەرێمی کوردستان بۆ‌ ماوه‌ی ساڵی ٢٠١٩ دەخاتەڕوو.

بەگوێرەی راپۆرتی ساڵی 2019ـی دیلۆیت، لە ساڵی 2019، 170 ملیۆن و 977 هەزار و 784 بەرمیل نەوت هەناردە کراوە و لەناوخۆ بەکارهاتووە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی هاوردەکراوە بە تێکڕای گشتی، 52 دۆلار و 37 سەنت بووە.

هەروەها، داهاتی تەواوی بەرهەمە نەوتییەکە، بە لابردنی خەرجییەکان، چوار ملیار و 515 ملیۆن و 421 هەزار و 625 دۆلار بووە.