ڤایرۆسێكی دیكە بڵاودەبێتەوە
لە ئەمەریكا لێكۆڵینەوە دەكرێت
K24 - ھەولێر
ویلایه‌تی نیویۆركی ئه‌مەریكا، لێكۆڵینه‌وه‌ی له نه‌خۆشكه‌وتنی 85 منداڵ ده‌كات به په‌تایه‌كی نوێ كه په‌یوه‌ندی به ڤایرۆسی كۆرۆناوه هه‌یه.
ئه‌ندرو كۆمۆ، حاكمی ویلایه‌تی نیویۆڕكی ئه‌مریكا ئاشكرای كرد، له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا 85 حاڵه‌تێكی نوێی نه‌خۆشی منداڵان له ویلایه‌ته‌كه تۆمار كراوه، كه به په‌تایه‌كی نوێ نه‌خۆش كه‌وتوون، هه‌ندێكیان چاكبووه‌وه‌ی كۆرۆنان. له‌و 85 منداڵه سێیان به‌هۆی ئه‌و په‌تا نوێیه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
هه‌روه‌ها ئه‌ندرو كۆمۆ، هۆشداریدایه حكوومه‌تی ئه‌مەریكی به‌وه‌ی ره‌نگه ئه‌مه ده‌ستپێكی شه‌پۆلی په‌تایه‌كی نوێ بێت و پێویسته هه‌رچی زووه رێگری له بڵاوبوونه‌وه‌ی بكه‌ن.