چین به نیازه سزای ئه‌مه‌ریكا بدات
به هۆی تۆمه‌تباركردنی چینه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
میدیای چین بڵاویكرده‌وه، په‌كین له هه‌وڵدایه ژماره‌یه‌ك سزا به‌سه‌ر كه‌س و دامه‌زراوه ئه‌مه‌ریكییه‌كاندا بسه‌پێنێت.
ئه‌و هه‌وڵه‌ی چین له وه‌ڵامی ئه‌و هه‌وڵانه‌ی ئه‌مه‌ریكایه، كه ده‌یه‌وێت به پاساوی سه‌رهه‌ڵدانی كۆرۆنا له چین، سزا به‌سه‌ر ئه‌و وڵاته‌دا بسه‌پێنێت.
رۆژنامه‌ی گڵۆباڵ تایمزی چین بڵاویكرده‌وه، وڵاته‌كه‌ی له هه‌ڵسوكه‌وتی ئه‌مه‌ریكا نیگه‌رانه و رازی نییه به‌و مامه‌ڵه‌یه‌ی واشنتن له به‌رامبه‌ر په‌كین گرتوویه‌تییه به‌ر.
به گوێره‌ی رۆژنامه‌كه، چوار ئه‌ندامی كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا و ژماره‌یه‌ك كۆمپانیا و ئه‌و كه‌سایه‌تییانه‌ی دژایه‌تی چین بره‌و پێده‌ده‌ن، ده‌خرێنه لیستی سزاكانه‌وه.