کورتهێنانی بودجەی تورکیا 43 ملیار لیرەی تێپەڕاند
مانگی نیسان کورتهێنانی بودجەی تورکیا گەیشتووەتە 43.2 ملیار لیرە
K24 - ھەولێر
کورتهێنانی بودجەی تورکیا لە مانگی نیسان گەیشتووەتە زیاتر لە 43 ملیار لیرەی توركی.
نوێترین داتاكانی وەزارەتی دارایی لە توركیا ئاشكرای دەكات، كورتھێنانی بودجە لە توركیا بەرێژەی 135.8% بەرزبوونەوەی تۆماركردووە لەسەر بنەمای ساڵانە، كە یەكسانە بە 43 ملیار و 200 ملیۆن لیرەی.
لە كاتێكدا كە مانگی ئادار كورتھێنان، 43 ملیار و 700 ملیۆن لیرەی تۆماركردووە و سەبارەت بە مانگی نیسانی ساڵی رابردوو، كورتھێنانێك بە بڕی 18 ملیار و 300 ملیۆن لیرە تۆماركردووە.
داتاكان ئاشكرای دەكات، جگە لەو بڕەی كە وەك سوودی سەر قەرزەكان دراوەتەوە، مانگی رابردوو كورتھێنانێكی بە بەھای 26 ملیار و 200 ملیۆن لیرە تۆماركردووە.