چەند تەقینەوەیەک لە سووریا ڕوویان دا
ڕاگەیاندنەکانی سووریا بڵاویانکردووەتەوە، چەند تەقینەوەیەک لە شاری دێرەزوری ڕۆژهەڵاتی سووریا ڕوویانداوە.
بە گوێرەی مێدیاکانی سووریا، ئێوارەی شەممە 5ی تشرینی یەکەمی 2024، فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل چەند هێرشێکیان کردووتە سەر سنووری سووریا و لوبنان و دەنگی چەند تەقینەوەیەکی بەهێز لە ناوخۆی سووریا و بەدرێژایی سێگۆشەی سنووری ئوردن-سوریا-فەڵەستین بیستراوە.
لای خۆیەوە ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردووەتەوە"هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل لە ناوچە سنوورییەکانی سووریا و لوبنان چڕتر بوونەتەوە و بە بیانووی ڕێگری لە گواستنەوەی چەک لەلایەن حزبوڵلای لوبنان لە ناوخۆی سووریاوە بۆ لوبنان، بۆمبارانی دەروازە فەرمی و لاوەکییەکانی نێوان هەردوو وڵات دەکەن.
ڕوانگە هەروا ئاماژەیداوە، لە سەرەتای ئەم مانگەوە، ئیسرائیل 9 جار هێرشی ئاسمانی و زەمینیی کردووەتە سەر خاکی سووریا، هێرشەکانیش بوونەتە هۆی کوژرانی خەڵکی مەدەنی و زیانگەیاندن بە موڵک و ماڵی خەڵک و گشتی.