بەپێی بەدواداچوونێکی کوردستان24 یەکێتی هاووڵاتییان ناچار دەکات بەشداری لە کەرنەڤاڵەکانی لیستەکە بکەن

یەکێتی بۆ  کەرنەڤاڵەکانی لیستەکەی لەژێر فشار هاووڵاتییان دەباتە کەرنەڤاڵەکان، کە سەردەکەون بۆ نێو پاس هەر کەسەو 10 هەزار دیناری عێراقی پێدەدرێت.

 بەپێی بەدواداچوونێکی کوردستان24 یەکێتی هاووڵاتییان ناچار دەکات بەشداری بکەن لە کەرنەڤاڵەکانی لیستەکە و کە سەردەکەون بۆ نێو پاس هەر کەسەو 10 هەزار دیناری عێراقی پێدەدرێت.

هەر بەپێ بەدواداچوونەکان بڕیارە دوو ڕۆژی داهاتوو، یەکێتی پۆلیس و هێزە ئەمنییەکان لە سنووری هەڵەبجە، شارەزوور و هەورامان بۆ دەنگدان ببات،  کە ئەم شێوازی دەنگدانە گوماناوییە.

کوردستان24 زانیویەتی، هێزە ئەمنیەکان ئاگادار کراونەتەوە ئامادەبن بۆ دەنگدانەکە، هەر کارمەندێکی هێزە ئەمنییەکان ئەگەر هاوسەر و منداڵەکانیان کارتی دەنگدانیان نوێی نەکردبێتەوە یان نەیان بێت، هەڕەشەی سزادانیان لێ دەکرێت.

 
 
Fly Erbil Advertisment