بۆ كوێ راده‌كه‌یت پۆلیس به دواته‌وه‌یه
به هۆی شكاندنی كه‌ره‌نتینه‌وه

K24 – هه‌ولێر:
كۆرۆنا رووداوی جۆراوجۆری له وڵاتاندا خوڵقاندووه، به‌شێك له‌و رووداوانه روویه‌كی ته‌نزئامێزانه‌یان هه‌یه و بۆ ئه‌وه ده‌بێت مرۆڤ به دیاریانه‌وه خه‌نده بیگرێت. راكردنی گه‌نجێك له ده‌ستی پۆلیس یه‌كێكه له‌و رووداوه سه‌رنجڕاكێشانه.
ئه‌م رووداوه‌ش دوای ئه‌وه هات، كه دادگای ئادله‌ر له شاری سوچی رووسیا، هاووڵاتییه‌كی ته‌مه‌ن 27 ساڵی تۆمه‌تبار كرد، به‌وه‌ی بڕیار و رێنماییه‌كانی تایبه‌ت به كه‌ره‌نتینه‌ی شكاندوون، پۆلیس هه‌وڵی دا ئه‌و گه‌نجه ده‌ستگیر بكات.
كاتێك پۆلیس چوون بۆ ده‌ستگیركردنی، گه‌نجه‌كه سه‌ره‌تا خۆی نه‌دا به ده‌سته‌وه و له ده‌ست پۆلیس رایكرد. ژماره‌یه‌ك له پۆلیسه‌كان به پڕتاو كه‌وتوونه‌ته دوای بۆ ئه‌وه‌ی بیگرن.
ئه‌و گه‌نجه به بڕیاری دادگا ده‌بێت ماوه‌ی 3 رۆژ له به‌ندیخانه بێت و 15 هه‌زار رۆبڵیش سزا بدرێت، كه ده‌كاته 210 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.