100 مۆڵەتی دیکەى دروستکردنى خانوو لەسەر زەوی سندووقی بە خاوەنەکانیان درا

100 مۆڵەتی دیکەى دروستکردنى خانوو لەسەر زەوی سندووقی بە خاوەنەکانیان درا
100 مۆڵەتی دیکەى دروستکردنى خانوو لەسەر زەوی سندووقی بە خاوەنەکانیان درا

تا ئێستا زیاتر لە  شەش هەزار و 356 هاووڵاتیی سنووری پارێزگای هەولێر لە مۆڵەت بە زەوى سندووقى و حەرەمى گوند و فراوانکردنى، سوودمەند بوونە.

ڕاگەیاندنی پارێزگای هەولێر بڵاوی کردووەتەوە: "لەسەر فەرمانی مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان، لە پێناو نەهێشتنی گرفتی نیشتەجێبوون و چارەکردنى گرفتی زەوییە سندووقیەکان لە بەرژەوەندیی هەژاران و کەمدەرامەتان؛ ئه‌مڕۆ یەکشەممە، 2024.10.14، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، بە ئامادەبوونى برزۆ زیاد، بەڕێوەبەرى خانووبەرەى میرىی پارێزگا، لە دیوانى پارێزگا، لە ڕێورەسمێکدا، وەک قۆناغى پێنجەم (100) مۆڵەتی دیکەى دروستکردنى خانووى لەسەر زەوی سندووقی ڕادەستى خاوەنەکانیان کرد".

لە ڕێورەسمەکەدا، پارێزگارى هەولێر، وێڕاى دەستخۆشى لە لیژنەى پارێزگا، سوپاسى سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانى کرد "بۆ چارەکردنى گرفتی زەوییە سندووقیەکان لە بەرژەوەندىی هەژاران و کەمدەرامەتان" و پیرۆزبایشی لە خاوەن زەوییەکان کرد و ئومێدى خواست لە زووترین کاتدا بتوانن دەست بە دروستکردنى خانووەکانیان بکەن و ببن بە خاوەنى خانووى خۆیان.

ئەمە لە کاتێکدایە، وه‌ك كارئاسانی بۆ هاووڵاتییانى هەژار و کەم دەرامەت، لە پێناو نەهێشتنی گرفتی نیشتەجێبوون؛ لەسەر فەرمانى سەرۆکى حكوومه‌تی هه‌رێمى کوردستان، بڕیارى تەملیککردن و مۆڵەت بۆ دروستکردنى خانوو لەسەر زەوی سندووقى دراوە و 6356 هاووڵاتی لە سنوورى پارێزگاى هەولێر لەو بڕیارە سوودمەندبوونە.