بژار حەكیم: ئەوانەی بە پارتی دەڵێن لۆ مارێ، 20ـی مانگ خەڵکی کوردستان دەیانێرێتەوە ماڵێ
جێگری نەقیبی سەندیكای رۆژنامووسان دەڵێت: ئەوانەی بە پارتی دەڵێن لۆ مارێ، 20ـی مانگ خەڵکی کوردستان دەیانێرێتەوە ماڵێ.
بژار حەكیم جێگری نەقیبی سەندیكای رۆژنامووسان؛ لە دوای 25ساڵ لە كاری رێكخراویی و سیاسی لەناو یەكێتی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا، پارتیبوونی خۆی راگەیاند و ئاماژەی بەوە كرد، تەنیا پارتیی بەڕابەرایەتیی سەرۆك بارزانی دەتوانێت؛ ئاو، هەوا و خاك و نیشتمان بپارێزێت و ئەمە تەنیا دروشم نییە پارتی هەڵیگرتووە بەڵكو بەكردار سەلماندوییەتی. هەروەها دەڵێت: ئەوانەی بەپارتی دەڵێن لۆ مارێ بەخۆیان ئێستا لەماڵێن، لە 20ی ئۆكتۆبەر، بەیەكجاری دەنێردرێنەوە ماڵێ.
بژار حەكیم دەپرسێت، کێیە پارێزەری کوردستان، کێیە بە هەقیقەت جگەلە دروشم دەیەوێت خاک و ئاو و هەوا و نیشتمان و ماڵ و منداڵ و نەوەکانمان بپارێزێت، مێژوو سەلماندووێتی ئەوەتەنها بە پارتی دیموکراتی کوردستان کراوە، بۆیە داوا لە هەموو دۆست و هەڤاڵ و دەۆستەکانم دەکەم لەنێو یەکێتی نیشتمانی کوردستان ئەو قسەیەی من بە ئەمانەتەوە وەربگرن، هەرچی زووە بێنە ڕیزی پارتی دیموکراتی کوردستان.
گوتی: زۆر قسە هەیە بیکەین، زۆر شتی دیکە هەیە بیڵێین، بەڵام تەنها ئەوە دەڵێم: پێویستە هەموومان کار بکەین بۆ سەرخستنی لیستی 190ـی پارتی دیموکراتی کوردستان، ئەوانەی ئێستا بە پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێن لۆ مارێ، لە هەقیقەتدا خۆیان لە ماڵێنە، چونکە ئەوانە لە هیچ ناوەندێکی نێودەوڵەتی و هەرێمی و ناوخۆی کوردستانیشدا بوونیان نییە.
گوتی: دەمەوێت دڵنیاتان بکەمەوە، 20ـی مانگ خەڵکی کوردستان دەنگ دەدات، بە ئەمانەت و شانازییەوە لەڕێگەی سندووقەکانی دەنگدان، خەڵکی کوردستان، ئەوانەی ئێستا بە پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێن لۆ مارێ، خەڵکی کوردستان ئەوان دەنێرێتەوە بۆ ماڵێ.