بڵند ئیسماعیل: ئەوانەی بانگەشەی وەرگرتنەوەی هەولێر دەکەن خەریکی بازرگانین
بەرپرسی لقی دووی پارتی، ڕایگەیاند: ئەمڕۆ هەولێر سەلماندی کە قەڵای زەردی پارتییە و داوای لێبووردن لەو دەیان هەزار لایەنگرە دەکەیەن کە بەهۆی نەبوونی شوێن نەیانتوانی ئامادە بن.
بڵند ئیسماعیل، بەرپرسی لقی دووی پارتی دیموکراتی کوردستان له بهرنامهی باسی ڕۆژ بە کوردستان24ـی گوت: ئەوانەی بانگەشەی وەرگرتنەوەی هەولێر دەکەن خۆیان لە هەولێر خەریکیی بازرگانین و کار و کەسابەتی خۆیانن.
بەرپرسی لقی دووی پارتی، ئاماژەی بەوە دا، ئەمڕۆ هەولێر سەلماندی کە قەڵای زەردی پارتییە و داوای لێبووردن لەو دەیان هەزار لایەنگرە دەکەیەن کە بەهۆی نەبوونی شوێن نەیانتوانی ئامادە بن.
ناوبراو لەبارەی پەیامەکەی ئەمڕۆی سەرۆکی بارزانی، دەڵێت: پەیامەکەی سەرۆک بارزانی، پەیامێکی بەرپرسیارانە بوو، هەروەها سەرۆک بارزانی پارتی خستە بەردەم بەرپرسیارەتییەکی گەورەتر.
هاوکات باسی لە یەکێتی کرد و گوتی: یەکێتی کە حوکمڕانی هەولێر بوو سەرانەی لە خەڵک وەردەگرت، هەروەها سیاسەتی یەکێتی خاکفرۆشییە و حزبەکە ئەجێندایەکی دەرەکی پێسپێردراوە تا جێبەجێی بکات.
گوتیشی: یەکێتی لە حکوومەتدا هاوبەشێکی خراپ بوو، هەروەها حزبەکە نەیهێشتووە حکوومەت لە سنووری سلێمانی، هەڵەبجە، ڕاپەڕین و گەرمیان کاربکات.