ئومێد خۆشناو: خیانەت دواین پلەی نائەخلاقییە

ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر لە ساڵڕۆژی خیانەتی 16ـی ئۆکتۆبەردا دەڵێت: خیانەت دواین پلەی نائەخلاقیە.
چوارشەممە 16ـی ئۆکتۆبەری 2024، لە تێپەڕبوونی حەوت ساڵ بەسەر خیانەتی 16ـی ئۆکتۆبەردا نووسیوویەتی و دەڵێت:" خیانەت دواین پلەی نائەخلاقییە.
ئومێد خۆشناو دەڵێت: 16ـی ئۆکتۆبەر ئه‌و ڕۆژه‌ی خیانه‌ت وه‌ک باران به‌سه‌رمان داباری و فوو له چرای هیوای گه‌لێک کرا، دەشڵێت: لە 16ـی ئۆکتۆبەردا پێكدادانی ئەقڵییەتە نەزۆكەكان لەلایه‌ن گروپێک تۆختربۆوه، بۆیە مافی هەر تاكێكی كوردە پرسیار بكات كە ئەم چەشنە لەسیاسەتی خیانەتكردنی تاقمێک،
بۆ چی، بۆ كێ و بەرەو كوێ‌یە؟
پارێزگاری هەولێر ئاماژەی بەوە کردووە، ئەگەر ئامانجی سیاسەت بەلای ئەوانەوە خۆفرۆشی نییەو كۆمەڵگەیە، ئەوە كۆمەڵگە كەرامەت و غیرەتی هەیە، واتە وەك ئەوان بێ كەرامەت و بێ غیرەت نییە و نابێ، ئەگەریش رەفاهیەتی كۆمەڵگەیە، ئەوە كۆمەڵگە دووركەوتنەوە لە نەهامەتییەكان و نزیكبوونەوە لەخۆشییەكانی مەبەستە، نەوەك داگیركاری و ستەم و بێگانه په‌رستی .
ئومێد خۆشناو دەڵێت: خیانەت دواین پلەی نائەخلاقییە، ئیتر لە دوای داستانی سیحێلا و پردێ و محمودیهو مه‌خمور، بۆ خۆفرۆشان مەعلوم بوو كە هیچ ئیرادەیەکی خۆسه‌پێن بوونی نیە بتوانێ بە زۆرە ملێ و ملهوری تاقمێكی هەرزەكار ناسنامەی كوردستانییەتی كەركووک بسڕێتەوە ، ئیدی پێشمەرگە و خه‌ڵکی کوردستان ئامادە نین سەر بۆ هیچ هێزێك بچەمێنن، ته‌نها ئه‌و مرۆڤه موتووربهکراوانهی په‌روه‌رده‌ی خیانه‌ت نه‌بێ که هه‌رده‌م ئاماده‌ی خۆفرۆشی و خیانه‌ت و خۆ چهماندنن.
دەڵێت: به‌نه‌فره‌ت بێ ئه‌و ڕۆژه‌ی که خیانه‌ت وه‌ک باران به‌سه‌رمان داباری و فوو له چرای هیوای گه‌لێک کرا، ڕوو ڕه‌شی هه‌میشه‌ی بۆ ئه‌نجام ده‌ر و بکه‌رانی خیانه‌ت.