سەرۆکی پەرلەمانی رووسیا پەرلەمانتارێکی كورد خەڵات دەکات

سەرۆکی پەرلەمانی ڕووسیا پەرلەمانتارێکی كورد خەڵات دەکات
سەرۆکی پەرلەمانی ڕووسیا پەرلەمانتارێکی كورد خەڵات دەکات

لە پای ئەو کار و خزمەتەی زەلیمخان موتسۆیێڤ، پەرلەمانتاری کورد لە ئەنجومەنی دوومای ڕووسیا، پێشکەش بە وڵاتەکەی کردووە، ڤیچیسلاڤ ڤەڵۆدینی سەرۆکی پەرلەمان، بڕوانامە و خەڵاتی ڕێزلێنانی بە زەلیمخان موتسۆیێڤ بەخشی.

چوار ساڵ لەمەوبەریش، لە ڕۆژی 24 ئه‌یلولی 2020، له ‌كۆشكی كرێمل، له ‌پای ئه‌و خزمه‌ته ‌فره‌لایه‌نه‌ی زه‌لیمخان، له‌ بواره ‌جیاجیاکاندا پێشكه‌ش بە ڕووسیای كردووه‌، ڤڵادیمێر پوتین، مه‌دالیای ڕێزلێنانی پلە یەكی سه‌رۆكایەتیی بە زه‌لیمخان بەخشی.

رۆژی 13-4-2024 یش، میخایل میشوستینی سەرۆک وەزیرانی رووسیا، لە بەرانبەر ئەو خزمەتانەی پەرلەمانتاری کورد زەلیمخان موتسۆیێڤ، پێشەکەش بە هاوڵاتیانی هەرێمی پێرڤە-ئوڕاڵسکی رووسیا و ناوچە جیاجیاکانی وڵاتەکەی کردووە، بڕوانامە و خەڵاتی ڕێزلێنانی بە زەلیمخان موتسۆیێڤ بەخشی. 

زەلیمخان موتسۆیڤ، کوردی ئێزدیی ڕووسیایە و لە 13/10/1959، لە تبلیسی پایتەختی جۆرجیا لەدایک بووە، لە تەمەنی 10 ساڵیدا دایک و باوکی کۆچی دواییان کردووە، بۆیە ئەرکی چاودێری و بەخێوکردنی برا و خوشکەکانی کەوتووەتە ئەستۆ.

بیۆگرافییای زەلیمخان موتسۆیێڤ:

-ساڵی 1979 بۆ 1981 لە سوپای سۆڤییەت خزمەتی سەربازی کردووە.

- ساڵی 1989 کۆلێژی ئابووری و رێکخستنی بیناسازی تەواو کردووە.

- جگە لە سەرکەوتوویی لەکارەکەی، حەوت زمان دەزانێت.

- ساڵی 1988 کۆمپانیای ماڵداری و دروومانی دروستکردووە و گەشەی بە کارەکەی داوە و پاشان ھاتووەتە مۆسکۆ و بووەتە بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی یەکێتیی خاوەنکارانی یەکێتیی سۆڤیەتی پێشوو.

- ساڵی 1994-1995 بووەتە سەرۆکی یەکێتیی خاوەنکارانی ڕووسیا.

- ساڵی 1999 بۆ یەکەمجار بە ئەندامی پەرلەمانی ڕووسیا (ئەنجوومەنی دوما)ھەڵبژێردرا.

- ساڵی 2003 بۆ جاری دووەم بە ئەندامی پەرلەمان ھەڵبژێردرایەوە.

- ساڵی 2007 بۆ جاری سێیەم بەئەندامی پەرلەمان ھەڵبژێردرایەوە.

- ساڵی 2012 بۆ جاری چوارەم بە ئەندامی پەرلەمان ھەڵبژێردرایەوە.

- ساڵی 2016 بۆ جاری پێنجەم بە ئەندامی پەرلەمان ھەڵبژێردرایەوە.

- له‌ هه‌ڵبژاردنی 18/ 9/ 2021 به ‌زۆرینه‌ی ده‌نگ له‌ بازنەی هه‌رێمی پێرڤه- ‌يوڕالسك "ئه‌نجوومه‌نی دۆما"ی ڕووسیای فیدراڵ، بۆ شەشەمین جار بە ئە‌ندامی په‌رله‌مانی ڕووسیا هەڵبژێردرایەوە و رێکۆردێکی دیکەی له ‌مێژووی هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی ڕووسیا تۆمار كرد؛ چونكه‌ تەنیا په‌رله‌مانتارە بۆ شەش جار لەدوای یەک، زۆرینه‌ی ده‌نگه‌كان به‌ده‌ست بهێنێت. هەنوکە جێگری سەرۆکی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پەرلەمان و سەرۆکی لیژنەی ھاوئاھەنگی پەرلەمانی ڕووسیای فێدراڵ -عێراقی فێدراڵە، لەهەمانکاتدا لە پارتی.

 
 
Fly Erbil Advertisment