سەرچاوەیەک بۆ کوردستان24: یەکێتی دەیەوێت کێشە بۆ کارەبای سلێمانی دروست بکات
سهرچاوهیهك ئاماژه بهوه دهكات: "یەکێتی دەیەوێت کێشەی کارەبا بۆ سلێمانی دروست بکات و پاشان حكوومهتی ههرێمی كوردستان خهتابار بكات."
چوارشهممه، 16ـی تشرینی یهكهمی 2024، سەرچاوەیەکی ئاگهدار بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند: "ماوەی 16 ڕۆژە بە فەرمانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، ئەحمەدی نۆکان، ڕێگری لە گەیاندنی نەوتی ڕەش بۆ وێستگەکانی کارەبای 51 مێگاواتی تاسلووجە و 21 مێگاواتی بازیان دەکات، کە لە هەولێرەوە نەوتە ڕەشەکە بۆ وێستگەکانی کارەبا دابین دەکرێت."
سەرچاوەکە گوتیشی: "هیچ هۆیەک بۆ ڕێگرییەکە نییە و هەوڵیش دراوە كێشەکە چارە بکەن، بەڵام سوودی نەبووە، بۆیە هەردوو وێستگەی کارەبای تاسلووجە و بازیان خەریکن لە کار دەکەون."
هەروەها سەرچاوەکە گوتی: یەکێتیی بەم کارەی دەیەوێت کێشەی کارەبا بۆ سلێمانی دروست بکات و دواتر بڵێت حکوومەتی هەرێمی کوردستان خەتابارە.
