وەزارەتی دارایی عێراق بڕیاری خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەرانی وەزارەتی کارەبا و پەرلەمانی کوردستانی دا

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه كرد، وەزیری دارایی عێراق ئیمزای لەسەر خەرجکردنی مووچەی فه‌رمانبه‌رانی وەزارەتی کارەبای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و پەرلەمانی کوردستان كردووه کە لەمانگی شوبات تاوەکوو مانگی ئابی ئه‌م ساڵ ڕاگیرا بوو.
چوارشه‌ممه، 16ـی تشرینی یه‌كه‌می 2024، سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی عێراق تایبه‌ت به كوردستان24 گوتی: ته‌یف سامی، وەزیری دارایی عێراق ئیمزای لەسەر خەرجکردنی مووچەی وەزارەتی کارەبا و پەرلەمانی کوردستان كردووه کە لە مانگی شوبات تاوەکوو مانگی ئابی ئه‌م ساڵ ڕاگیرا بوو.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه زیاتر گوتی: بڕی پاره‌كه كه وەزیری دارایی عێراق ئیمزای لەسەر خەرجکردنی كردووه، 85 ملیار دیناره.
سه‌رچاوه‌كه لە بارەی خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەرانی ناوچەکانی سنووری ماددەی 140، گوتی: پێشبینی ده‌كرێت سبەینێ، پێنجشه‌ممه، 17ـی تشرینی یه‌كه‌می 2024، بڕه پاره‌ی تایبه‌ت به‌و فه‌رمانبه‌رانی ئەو ناوچانه، بخرێته سه‌ر هه‌ژماری وه‌زاره‌تی دارایی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.