حكوومەت لیژنەیەكی بۆ یاسای لێخۆشبوونی گومرگی پێكھێناوە
ئاراس رەئوف: دوای نەمانی داعش كارگە ناوخۆییەكان بووژاونەتەوە
K24 - ھەولێر
ئاراس رەئوف، بەڕێوەبەری گەشەپێدانی پیشەسازی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی بە كوردستان24 راگەیاند، دوای یەكخستنی پێناسی گومرگی لەنێوان ھەرێم و بەغدا كارگەكان بووژاونەتەوەو ژمارەیەكی زۆر كاریش رەخساوەو داواشی كرد پاڵپشتی لە كارگە نێوخۆییەكان بكرێت.
لەلایەكی دیكە ساماڵ عەبدولرەحمان، بەڕێوەبەری گشتی گومرگی ھەرێمی كوردستان رایگەیاند، یاسایی لێخۆشبوونی گومرگی لانەدراوەو لیژنەیەك لە ئەنجوومەنی وەزیرانی ھەرێمی كوردستان بە میكانیزمێكی نوێ یاساكە دادەڕێژێتەوە كە لە بەرژەوەندی كارگەكانی كوردستان دەبێت.