بیرتان نەچێت سبەی یادی داستانی پردێیە؛ مێژوو خۆی دووبارە دەکاتەوە

ڕیفراندۆمی هه‌رێمی كوردستان بڕیارێكی نه‌ته‌وه‌یی و كوردستانی بوو بۆ به‌دیهێنانی خه‌ونی سه‌ربه‌خۆیی و به‌ده‌وڵه‌تبوون، به‌ڵام دوژمنان و نه‌یارانی، له پیلانگێڕییه‌كدا، به سه‌ختی ڕووبه‌ڕووی ئه‌و مافه یاسایی و خۆڕسكه بوونه و به هه‌موو شێوه و میكانیزمێكی سیاسی، ئه‌منی، سه‌ربازی، ئابووری و هاندانی ناوخۆیی و نانه‌وه‌ی دووبه‌ره‌كی ڕووبه‌ڕووی بوونه‌وه، دیارترین ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كانیش هێرشه سه‌ربازییه‌كان بوو بۆ سه‌ر هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له سنووره‌كانی كه‌ركووك.
دوای ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان له 25ـی ئه‌یلوولی 2017ـدا، بۆ به‌دیهێنانی خه‌ونی سه‌ده‌یه‌ك و گه‌یشتن به مافی چاره‌ی خۆنووسین، به‌شدارییان له پرۆسه‌یه‌كی دیموكراتی و شارستانی كرد و ڕیفراندۆمیان وه‌ك ئاشتیانه‌ترین میكانیزمی به‌دیهێنانی سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژارد، حكوومه‌تی عێراق به هاوكاریی هێزی ناوخۆیی و هێزی وڵاتانی هه‌رێمی كوردستان، به سه‌ختی ڕووبه‌ڕووی ئه‌و پرۆسه‌یه و ده‌نگی ڕه‌وای خه‌ڵكی كوردستان بووه‌وه و هه‌موو شێوه و میكانیزمه‌كانی سه‌ركوتكردنی گرتنه‌به‌ر، كه یه‌كێك له‌و میكانیزم و ڕێگه‌یانه، به‌كارهێنانی هێزی سوپای وڵات و گرووپه چه‌كداره‌كان و هێزی سه‌ربازی وڵاتانی هه‌رێمی بوو و له 16ـی ئۆكتۆبه‌ری ئه‌و ساڵه‌دا و به هاوكاری تاقمێكی ناو لایه‌نێكی سیاسیی كوردستان كه ڕێككه‌وتنی ژێربه‌ژێری له‌گه‌ڵدا كردبوون، هێرشی كرده سه‌ر له‌شكری پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له كه‌ركووك و شاره‌كه‌یان داگیر كرد.
داگیركردنه‌وه‌ی كه‌ركووك دوای چوارده ساڵ له ئازادكردنی، زیانێكی گه‌وره‌ی سیاسی و مێژوویی و جوگرافی به شاره‌كه و هه‌رێمی كوردستان گه‌یاند، به‌ڵام له‌شكری پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ئاماده نه‌بوو، هێرشه‌كانی سوپای عێراق و گرووپه چه‌كداره‌كان و سوپای وڵاتێكی هه‌رێمی بۆ سه‌ر خاكی كوردستان به‌رده‌وام بێت، به‌ڵكوو بڕیاری دا به توندی به‌ره‌نگاریان ببێته‌وه و سنوورێكیان بۆ دابنێت و تووشی شكستیان بكات و داستانێكی دیكه‌ی دیرۆكی تۆمار بكات.
ڕێككه‌وتی 20ـی ئۆكتۆبه‌ر، پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له پردێ هێزی خۆی به‌رانبه‌ر به سوپای عێراق و چه‌كداره‌كان و سوپای وڵاتێكی هه‌رێمی نیشان دا و له نه‌به‌ردییه‌كدا، توانی كۆتایی به‌و پیلانگێڕییه بهێنێت، كه ئامانجی بوو به پاساوی ڕیفراندۆم، قه‌واره‌ی سیاسی و ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان له‌ناو ببات و كوردستان بكه‌وێته‌وه ژێر ده‌ستی داگیركارانییه‌وه.
له‌شكری پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له‌ژێر فه‌رمانده‌یی سه‌رۆك بارزانیدا، داستانی پردێی تۆمار كرد و زیانێكی گه‌وره‌ی گیانی به هێزی سوپای عێراق و چه‌كداره‌كان و سوپای وڵاتێكی هه‌رێمی گه‌یاند. ته‌نانه‌ت پێشمه‌رگه له‌و داستانه‌دا تانكی ئابرامزی ئه‌مه‌ریكی له مه‌یدانی شه‌ڕدا تێك شكاند و تێكشكاندیشی ئه‌و ئه‌و چه‌كه‌ش له‌سه‌ر ئاستی سیاسی و ناوه‌نده‌كان و مێدیاكاندا ده‌نگدانه‌وه‌ی به دوای خۆیدا هێنا.
داستانی پردێ تای ته‌رازووی شه‌ڕه‌كه‌ی گۆڕی، ته‌نانه‌ت پێشمه‌رگه له توانایدا بوو، هێرشی پێچه‌وانه‌وه بكات و هه‌ر زوو كه‌ركووك ئازاد بكاته‌وه، به‌ڵام ئه‌مه‌ریكا و هێزی هاوپه‌یمانان كه لانی كه‌م به‌رانبه‌ر به پیلانگێڕییه‌كه بێده‌نگ بوون و ده‌ستی حكوومه‌تی عێراقیان به‌رانبه‌ر به هێرشكردنه سه‌ر هه‌رێمی كوردستان واڵا كرد، ڕۆڵی ناوبژیوانیان بینی و دۆخه‌كه تا ڕاده‌یه‌ك هێور بووه‌وه.
داستانی پردێ ئیلهامبه‌خش بوو بۆ هه‌ردوو داستانی سحێلا و مه‌حموودییه، كه ته‌نیا چه‌ند ڕۆژێك دوای داستانی پردێ، له‌شكری پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به سه‌ختی ڕووبه‌ڕووی هێرشی سوپای عێراق و چه‌كداره‌كان و سوپای وڵاتێكی هه‌رێمی بووه‌وه و له هه‌ردوو میحوه‌ردا تێكی شكاندن و زیانێكی گه‌وره‌ی گیانی به‌ر سوپای عێراق كه‌وت و له كۆتاییدا حكوومه‌تی عێراقی به سه‌رۆكایه‌تی حه‌یده‌ر عه‌بادی ناچار كرد، به دانوستان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان ڕازی بێت.
ئه‌و تاقمه‌ی ناو لایه‌نێكی سیاسیی كوردستان كه ده‌ستی له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی عێراق و وڵاتێكی هه‌رێمی تێكه‌ڵ كرد و به‌شدار بوو له ناپاكی به‌رانبه‌ر به ڕیفراندۆم و خاكی كوردستان و فرۆشتنی كه‌ركووك، بێشه‌رمانه و چه‌ندان جار له بۆنه‌كاندا به شانازییه‌وه به‌رگری له ناپاكییه‌كه‌یان ده‌كه‌ن.
سبه‌ی كه هاوكاته له‌گه‌ڵ حه‌وته‌مین ساڵیادی ئه‌م داستانه، خه‌ڵكی كوردستان ده‌چنه سه‌ر سندووقه‌كانی ده‌نگدان بۆ به‌شداریكردن له هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مانی كوردستان و ده‌نگدان به شه‌رعیه‌ت و یاساییبوون و ده‌ستووریبوونی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان و به‌رگریكردن له مافه‌كانیان به شێوه‌یه‌كی یاسایی و شارستانی و له پێناو مانه‌وه و پاراستنی سه‌روه‌ریی قه‌واره‌كه‌یان.