ڕاگەیەنراوێک لە وەزارەتی دارایی و ئابوورییەوە
وەزارەتی دارایی و ئابووری حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕاگەیاندراوێکی لەبارەی دابەشکردنی مووچە بڵاو کردەوە و تێیدا بەردەوامیی دابەشکردنی مووچە ڕادەگەیەنێت.
یەکشەممە 20ـی تشرینی یەکەمی 2024، وەزارەتی دارایی و ئابووری حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە و تێیدا ڕایدەگەیەنێت:لەگەڵ ئەوەی سبەی دوو شەممە ( 21ـی تشرینی یەکەمی 2024 ) پشووی فەڕمییە لە هەرێمی کوردستان، دابەشکردنی مووچە بەپێی خشتەی ڕاگەیەنراو بەردەوام دەبێت و دەوامی سەرجەم ئەو بانکانە ئاسایی دەبێت کە ئەرکی دابەشکردنی مووچەیان لە ئەستۆدایە.