سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران بە وەکالەت پیرۆزبایی لە سەرۆکی حکوومەت دەکات
سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران بە وەکالەت پیرۆزبایی لە سەرۆکی حکوومەت دەکات بەبۆنەی سەرکەوتنی پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان.
ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 10/22 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە موحسین مەندەلاوی سەرۆک ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە وەکالەت پێگەیشت .
سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران، لە پەیوەندییەکەدا پیرۆزبایی سەرکەوتنی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستانی لە سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کرد.