لە كەرەنتین رادەكات و دەكەوێتە زیندان
دووجار یاساکانی کەرەنتینەکردنی شکاندووە
K24 - هەولێر
پیاوێکی کۆریای باشوور بەهۆی شکاندنی یاساکانی کەرەنتین دادگایی کرا و، چوار مانگ زیندانی دەکرێت.
حکومەتی کۆریای باشوور لەبارەی ئەو پیاوە ئاشکرای کردووە، تەمەنی 27 ساڵە و لە مانگی نیسان دەستگیرکراوە، دوای ئەوەی دووجار یاساکانی کەرەنتینی پێشێل کردووە.
پیاوەکە ناوی ئاشکرا نەکراوە، دوای ئەوەی بۆ ماوەی 14 رۆژ بڕیاری کەرەنتینکردنی دراوە لە ماڵەکەی خۆیدا، لە ماڵ چووەتە دەرەوە، بۆیە گواستراوەتەوە بۆ شوێنێکی تایبەت بە کەرەنتینەکردن، بەڵام دووبارە ئەوێشی جێهێشتووە.
بەرپرسێکی دادگا لە هەرێمی ویژۆنگبوی کۆریای باشوور دەڵێ "پیاوەکە تاوانبارە بە شکاندنی یاساکانی کۆنترۆڵی نەخۆشییە گوازراوەکان و رێگریکردن لێیان، بۆیە ماوەی چوار مانگ زیندانی دەکرێت".
کۆریای باشوور رێوشوێنی تووندی گرتووەبەر بۆ رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا، بەجۆرێک خەڵکی ئەو وڵاتە لەکاتێکدا هۆکارە گشتیییەکانی هاتووچۆ بەکاردێنن، ناچاردەکرێن دەمامک ببەستن.
لە مانگی شوباتەوە پەرلەمانی ئەو وڵاتە یاسایەکی پەسەندکردووە، تێیدا هاتووە "هەرکەسێک بەئەنقەست ببێتە هۆی بڵاوکردنەوەی نەخۆشییەکی گوازراوە و شکاندنی کەرەنتین، بۆ ماوەیەک زیندانی دەکرێت کە زیاتر نەبێت لە یەک ساڵ، یان 8 هەزار دۆلار سزای دارایی دەدرێت".
کۆریای باشوور یەکێک بوو لەو وڵاتانەی لە سەرەتای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا زیانێکی زۆری بەرکەوت، لەدوای چین یەکەم وڵات بوو لەڕووی زۆریی ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسەکە، بەڵام لەڕێگەی چاودێریی چڕ و لێکۆڵینەوە لەوانەی تووشی ڤایرۆسەکە ببوون، توانی رێژەی تووشبوون زۆر کەمبکاتەوە.