سامانە سرووشتییەکان: سەدا 35ـی نەوتی سپیمان دابەش کردووە

دابەشکردنی نەوتی سپی
دابەشکردنی نەوتی سپی

وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان ڕایگەیاند، نەوتی سپی بەسەر زیاتر لە 373 هەزار خێزان لە هەرێمی کوردستان دابەشکراوە. 

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 03-10-2024، وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی لە ڕاگەیەنداروێکدا بڕی نەوتی سپیی دابەشکراوی بەسەر هاووڵاتییان لە ناوچە شاخاوییەکان و ناوەندی شارەکان؛ بڵاو کردەوە.

بە گوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، تا ئێستا نزیکەی 75 ملیۆن لیتر نەوتی سپی بەسەر زیاتر 373 هەزار خێزان دابەش کراوە و دەکاتە ڕێژەی نزیکە 35% کۆی نەوتی دابەشکراو.

 

بڕی نەوتی سپیی پێویست و دابەشکراو لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆوەکان:

 

1. هەولێر

بڕی نەوتی سپیی پێویست: 83 ملیۆن و هەشت هەزار بەرمیل نەوت

بڕی نەوتی سپیی دابەشکراو: 26 ملیۆن و 33 هەزار و 600 بەرمیل نەوت

ڕێژەی نەوتی سپیی دابەشکراو: 31.5%

ژمارەی خێزانیی سوودمەند: 130 هەزار و 168 خێزان

ژمارەی خێزانی ماوە: 284 هەزار و 872 خێزان

 

2. سلێمانی

بڕی نەوتی سپیی پێویست: 103 ملیۆن و 800 هەزار بەرمیل نەوت

بڕی نەوتیی سپی دابەشکراو: 23 ملیۆن و 222 هەزار و 800 بەرمیل نەوت

ڕێژەی نەوتی سپیی دابەشکراو: 22.5%

ژمارەی خێزانیی سوودمەند: 116 هەزار و 114 خێزان

ژمارەی خێزانی ماوە: 402 هەزار و 886 خێزان

 

3. دهـــۆک

بڕی نەوتی سپیی پێویست: 45 ملیۆن بەرمیل نەوت

بڕی نەوتی سپیی دابەشکراو: 10 ملیۆن و 996 هەزار بەرمیل نەوت

ڕێژەی نەوتی سپیی دابەشکراو: 24.5%

ژمارەی خێزانی سوودمەند: 54 هەزار و 980 خێزان

ژمارەی خێزانی ماوە: 170 هەزار و 20 هەزار خێزان

 

4. هەڵەبجە

بڕی نەوتی سپیی پێویست: شەش ملیۆن و 200 هەزار بەرمیل نەوت

بڕی نەوتی سپیی دابەشکراو: 3 ملیۆن و 946 هەزار بەرمیل نەوت

ڕێژەی نەوتی سپیی دابەشکراو: 64%

ژمارەی خێزانی سوودمەند: 19 هەزار و 730 خێزان

ژمارەی خێزانی ماوە: 11 هەزار و 270 خێزان

 

5. زاخۆ

بڕی نەوتی سپیی پێویست: 13 ملیۆن بەرمیل نەوت

بڕی نەوتی سپیی دابەشکراو: 2 ملیۆن و 825 هەزار بەرمیل نەوت

ڕێژەی نەوتی سپیی دابەشکراو: 22%

ژمارەی خێزانی سوودمەند: 14 هەزار و 260 خێزان

ژمارەی خێزانی ماوە: 50 هەزار و 740 خێزان

 

6. سۆران

بڕی نەوتی سپیی پێویست: 17 ملیۆن و 702 هەزار و 600 بەرمیل نەوت

بڕی نەوتی سپیی دابەشکراو: 7 ملیۆن و 634 هەزار و 800 بەرمیل نەوت

ڕێژەی نەوتی سپیی دابەشکراو: 43%

ژمارەی خێزانی سوودمەند: 38 هەزار و 174 خێزان

ژمارەی خێزانی ماوە: 50 هەزار و 339 خێزان

 

بریکارەکانی دابەشکردنی نەوت، 200 لیتر نەوت، بە بەهای 104 هەزار دینار بە هەر خێزانێکی دانیشتووی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆوەکانی هەرێمی کوردستان دەدەن؛ نرخی هەر بەرمیلێک نەوت، 100 هەزار دینارە، بەڵام چوار هەزار دینار وەک کرێی گواستنەوە لە هاووڵاتییان وەردەگیرێت.

ڕۆژی چوارشەممە 11ـی ئەیلوولی 2024، بە فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان؛ وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان دەستی کرد بە دابەشکردنی نەوتی سپی لە ناوچە شاخاوییەکان و ناوەندی شارەکان.