کەشناسیی هەرێمی کوردستان: سبەینێ پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە

کەشوهەوا
کەشوهەوا

بەشی پێشبینی لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی و بوومەلەرزەزانی سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن، ڕایگەیاند، سبەینێ ئاسمان لە نێوان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و و پلەکانی گەرماش بەرز دەبنەوە.

هەینی 25ـی تشرینی یەکەمی 2024، بەشی پێشبینی لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی و بوومەلەرزەزانی سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشبینی کەشوهەوای سبەینێی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند، سبەینێ پلەکانی گەرما بە نزیكەی 1 تـــا 2 پلە بەرزتر دەبێت بەراورد بەتۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، سبەینێ ئاسمان لە نێوان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، خێرای با لەسەرخۆ و مامناوەند دەبێت.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر:25 

سلێمانی:22 

دهۆک: 25

کەرکووک: 27

هەڵەبجە: 24 

زاخۆ: 27

حاجی ئۆمەران:11 

سۆران:22

گەرمیان: 26