وەزیرێکی ئیندۆنیزی: کۆرۆنا وەکو ژنەکەتە، ناچاری لەگەڵی بژی

K24 - هەولێر

بەهۆی لێکچواندنی ژن و ڤایرۆسی کۆرۆنا، وەزیرێکی ئیندۆنیزیا تووشی رەخنەی زۆر بووەوە.

محەممەد مەحفووز، وەزیری ئاسایشی ئیندۆنیزیا بۆ ئەوەی ترسی خەڵک لەبارەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بڕەوێنێتەوە، ڤایرۆسەکەی بە ژنان چواند و گوتی "لوهووت باندجایتان، وەزیری کاروباری دەریایی و وەبەرهێنان پۆستێکی بۆ ناردووم کە دەڵێ: کۆرۆنا وەکو ژنەکەت وایە، سەرەتا هەوڵدەدەی کۆنترۆڵی بکەی، بەڵام دواتر دەزانی، کە ناتوانی، بۆیە فێردەبی لەگەڵیدا بژی".

ئەو کۆمێنتانەی وەزیرە ئیندۆنیزییەکە کاردانەوەی رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و مافی ژنانی لەو وڵاتە بەدواوەبوو،

رێکخراوێکی ژنان لە راگەیەندراوێکدا لەبارەی ئەو رووداوە دەڵێ: "ئەو گوتانە تەنیا بێتوانایی حکومەت لە بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەرناخەن، بەڵکو هەڵوێستی رەگەزی و دژایەتیکردنی ژنان لەلایەن بەرپرسانی حکومەتیش دەردەخەن".

بەپێی دوایین ئامارەکان، زیاتر لە 24 هەزار کەس لە ئیندۆنیزیا تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش نزیکەی 1500 کەسیان گیانیان لەدەستداوە.

مەحفووز لە ڤیدیۆکەدا کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەنگدانەوەیەکی زۆری بەدواوە بووە، هەروەها دەڵێ "ئایا تاهەتایە خۆمان دەشارینەوە؟ دەتوانین لەگەڵ ئەو رەوشە رابێین و ئاگاداری رەوشی تەندروستیشمان بین".

ئیندۆنیزیا خەریکی خۆئامادەکردنە بۆ کردنەوەی هەندێک شوێن لە سەرەتای مانگی داهاتووەوە، بەپێی رێنماییە تەندروستییەکان و، ناویشی لەو رەوشە ناوە "رەوشی سرووشتیی نوێ".