بەم شەش خاڵە بزانە شووتییەکی شیرینیت کڕیووە
بەم رێگایانە دڵنیابە لەوەی شووتییەکی شیرینت کڕیووە
K24 – ههولێر:
شووتی میوەیەکی بەسوودە و لە ئاو، ڤیتامین سی و ئەی، پۆتاسیۆم و مەگنیوسیۆم و ڤیتامین بی1، بی5 و بی6 پێکهاتووە.
کاتێک دەچینە شوێنێک بۆ کڕینی شووتییەک، ئامانجمانە شووتییەکە شیرین و نوێ بێت، بۆ دڵنیابوون لەمەش، رەچاوی ئەم خاڵانە بکە.
یەکەم
بەدوای بەشێکی زەردباودا بگەڕێ، ئەمە گەورەترین نیشانەی شیرینی شووتییەکەیە. زەردەکە چەند تۆختر بێت، مانای وایە شووتییەکە زیاتر لە کێڵگەکە ماوەتەوە، بەڵام ئەگەر سپی بێت، ئەوا مانای وایە، شووتییەکە بە تەواوی پێنەگەیشتووە.

دووەم
شووتییەکی بریقەدار، مانای وایە پێنەگەیشتووە، بە دوای شووتییەک بگەڕێ کە بریقە و رەونەقی کەم بێت.
سێیەم
بە جوومگەی پەنجە لە شووتییەکە بدە، ئەگەر رووی دەرەوەی شووتییەکە رەق بوو، ئەوا مانای واییە شوتییەکە باشە، بەڵام ئەگەر نەرم بوو، شوتییەکی باشت دەستنەکەوتووە.
چوارەم
هەمیشە بەدوای ئەو شوتییە بگەڕێ لە لەچاو قەبارەکەی، کێشی زۆرە چونکە ئەمە ئەوە دەگەیەنێت، ئاوی زۆر تێدایە.
پێنجەم
شێوەی شووتییەکەش گرنگە، دەبێت شووتییەکە خواری و بەرزی ناسرووشتی تێدا نەبێت چونکە ئەمە مانای وایە ئاو و خۆری تەواوی پێنەگەیشتووە.
شەشەم
بوونی ناوچەی رەش لەسەر شووتییەکە، مانای وایە شەکری زۆر تێدایە و شیرینە.

fifteenspatulas