بانکی  عێراقی بۆ بازرگانی : گرێبەستی ( هەژماری من ) مان لەگەڵ حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئیمزا کرد

پرۆژەی هەژماری من
پرۆژەی هەژماری من

بانکی  عێراقی بۆ بازرگانی ڕایگەیاندووە، گرێبەستی ( هەژماری من ) مان لەگەڵ حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئیمزا کرد.

یەکشەممە 3ـی تشرینی دووەمی 2024، بانکی  عێراقی بۆ بازرگانی ڕایگەیاند: گرێبەستێکیان لەگەڵ پرۆژەی هەژماری من ئیمزا کردووە تایبەت بە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لەنێوان بانکی  عێراقی بۆ بازرگانی و حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ئەمەش بەپێی بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی، بە پشتبەستن بە ڕاسپاردەکانی سەرۆکوەزیرانی عێراق محەمەد شیاع سوودانی دەربارەی گرنگیی بەشداریی بانکی  عێراقی بۆ بازرگانی لە پرسی پرۆژەی هەژماری من و مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان.