زمانەوانێکی کورد راپرسییەک لە بارەی تێگەیشتنی کورد لە زاراوە جیاوازەکان دەکات
لە زانکۆیەکی بەریتانی راپرسییەک لەبارەی زاراوە جیاوازەکان ئەنجام دەدات
K24 – هه‌ولێر:
زانکۆی ڕۆهامپتنی به‌ریتانی، به هاوکاری دکتۆری زمانه‌وان بارزان شێخ جعفر، راپرسیه‌ک بەڕێوەدەبات بەمەبەستی به‌هێزکردنی لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی زانستی له‌سه‌ر ڕاده‌ی لێکتێگه‌یشتنی زار و شێوه زاره‌کانی زمانی کوردی.
لە توێژینەوەکەدا، کار لەسەر ئەوەش دەکرێت، تا چ رادەیەک ئاخێوەرانی زار‌و زارۆچکەکانی زمانی کوردی لەیەک تێدەگەن کاتێک بە زمانی خۆیان لە گەل یەک گفتوگۆ دەکەن.
د. بارزان شێخ جەعفەر، بە کوردستان24ـی راگەیاند، مه‌به‌ست له‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه گه‌یشتنه به ده‌رئه‌نجامێک بۆ ئه‌وه‌ی بزانرێت له ده‌یه‌ی دووه‌می سه‌ده‌ی بیست و یه‌ک، تاچه‌نده زار و شێوه زاره‌کانی زمانی کوردی لێک نزیکبوونه‌ته‌وه و کاریگه‌ری میدیا و ته‌کنه‌لۆژیای نێت و پێشکه‌وتنه جیهانییه‌کان به‌سه‌ر زمانی ئاخاوتن و تێگه‌یشتنی کورد زمانێک له دیاربه‌کر و مەهاباد و هه‌ولێر و قامشلۆ چۆن به‌دیارکه‌وتووه، ئایا ئومێد هه‌یه له داهاتوویه‌کی نزیکدا زمانێکی تێگه‌یشتنی گشتیمان هه‌بێت، که سه‌ر بکێشێت بۆ زمانی ستانداردی کوردی؟
ئاماژەی بەوەشدا، قۆناغی یەکەم، ئەنجامدانی راپرسییەکە کە هاووڵاتیان دەتوانن بەشداربن لە هەموو شوێنێک، راپرسییەکە بە 6 شێوەزاری جیاوازی کوردی بەردەستە. تەواوی توێژینەوکەش نزیکەی دوو ساڵ دەخایەنێت.
روونیشکردەوە، توێژینەوەکە ئامانجی ئەوەیە، ئایا هه‌لومه‌رجه سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان چه‌نده یارمه‌تیده‌رن بۆ ئەوەی کاتێک ئاخێوەرانی زارەکانی کوردی بە زمانی خۆیان لەگەڵ یەک گفتوگۆ دەکەن، دەتوانن لە یەک تێبگەن؟
بۆ بەشدارییکردن لە راپرسییەکە، کلیک بکە: راپرسی