سەرۆک وەزیران سوپاسی پارێزگار و سەرۆکی یەکە کارگێڕییەکانی سلێمانی دەکات
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سوپاسی پارێزگاری سلێمانی و سەرۆکی یەکە کارگێڕییەکانی پارێزگاکە دەکات.
لە سوپاسنامەکەی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستاندا هاتووە: "بەڕێز هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی، لەبەر ئەنجامدانی ئەرکەکانتان بە شێوازێکی ڕێکوپێک و دڵسۆزانە وەک پارێزگاری سلێمانی، سوپاس و پێزانینی خۆمان ئاراستەی بەرێزتان دەکەین."
سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە سوپاسنامەکەیدا هیوای خواستووە پارێزگاری سلێمانی و سەرۆکی یەکە کارکێڕییەکانی پارێزگاکە "هەمیشە بەم ڕووحییەتەوە بەردەوام بن بۆ خزمەتکردنی کوردستان".