مەسرور بارزانی بۆ سەرپەرشتی زاخۆ: هەمیشە بەم ڕووحییەتەوە بەردەوام بن بۆ خزمەتکردنی کوردستان
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سوپاسی سەرپەرشت و سەرۆکی یەکە کارگێڕییەکانی زاخۆ دەکات.
لە سوپاسنامەکەی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستاندا هاتووە: "بەڕێز گوهدار شێخۆ، سەرپەرشتی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، لەبەر ئەنجامدانی ئەرکەکانتان بە شێوازێکی ڕێکوپێک و دڵسۆزانە وەک سەرپەرشتی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، سوپاس و پێزانینی خۆمان ئاراستەی بەرێزتان دەکەین."
سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە سوپاسنامەکەیدا هیوای خواستووە سەرپەرشت و سەرۆکی یەکە کارگێڕییەکانی زاخۆ "هەمیشە بەم ڕووحییەتەوە بەردەوام بن بۆ خزمەتکردنی کوردستان".