فەرهوودچییەکانی ئەمەریکا خاوەن دوکانێک دەدەنە بەر بەرد
خاوەن دوکانەکە دەیەوێت بەرگری لە دوکانەکەی بکات
K24 – ههولێر:
لە داڵاسی ئەمەریکا، چەند کەسێک لە ژێرناوی خۆپیشاندان دژی رەگەزپەرستی، هێرش دەکەنە سەر دووکانێک تاوەکو تاڵانی بکەن، بەڵام خاوەنەکەی رووبەڕوویان دەبێتەوە.
پۆلیسی شاری داڵاس دەڵێت، دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانە، قوربانییەکە چارەسەری وەرگرتووە و تەندروستی جێگیرە.
لە درێژەی ناڕەزایەتییەکان دژی خنکاندنی کەسێکی رەشپێست لەکاتی دەستگیرکردنی لە لایەن پۆلیسەوە، چەند ئۆتۆمبێلێکی پۆلیسی نیویۆرک ئاگریان تێپەردراوە، هێرشکراوەتە سەر فرۆشگایەکی کۆمپانیای ئەپڵ و دەیان مارکێت و فرۆشگاش سووتێنراون. لە 25 شاری ئەمەریکاش، قەدەغەی هاتووچۆ راگەیەندراوە لە نێوانیان شارەکانی سان فرانسیسکۆ، ئەتلەنتا، لویزڤیلا، لۆس ئەنجلس، پۆرتلاند، کۆلومبیا، ساوز کارۆلینا، سینسیناتی و کلێڤلاند و سیاتڵ بوونیان هەیە.
ئەمڕۆ پێنجەم رۆژە لەسەر یەک بەهۆی خنکاندنی جۆرج فلۆید لە لایەن پۆلیسەوە خۆپیشاندان و پێکدادان لە ئەمەریکا روودەدەن و سەدان خۆپیشاندەر دەستگیرکراون.
The Daily Mail