سەرۆکی حکوومەت بەشداریی یادی لە دایکبوونی شای شانشینی یەکگرتوو دەکات
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەشداریی ئاهەنگی یادی لەدایکبوونی شا چارڵزی سێیەمی بەریتانیا لە هەولێر کرد و پیرۆزبایی ئەو رۆژەی لە باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق و کونسوڵی گشتی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان کرد.
پێنجشەممە 7ـی تشرینی دووەمی 2024، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بەشداریی ئاهەنگی یادی لەدایکبوونی شا چارڵزی سێیەم، پاشای شانشینی یەکگرتووی بەریتانیا کرد کە لەلایەن کونسوڵخانەی گشتیی بەریتانیا لە هەولێر ڕێکخرا بوو.
سەرۆکی حکوومەت بەم بۆنەیەوە، پیرۆزبایی لە ستیڤن هیچن، باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق و ئەندرو بیزلی، کونسوڵی گشتیی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان کرد.