ڕێبوار هادی: کاری باش لەسەر هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکانی بەعس کراوە
"گەڕانەوەی زەویەکانی کورد لە کەرکووک پەیوەست نییە بە هیچ یاسایەکەوە "
سەرۆکی لیژنەی سیاسیی لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، بە درێژایی 49 ساڵی ڕابردوو ستەم لە کورد دەکرێت، بڕیارەکانی ڕژێمی بەعس هەڵدەوەشێتەوە، جگە لەوەش زەوییەکانی کورد لە کەرکووک، پەیوەست نییە بە هیچ یاساییەکی دیکەوە.
ئەمڕۆ هەینی 8ـی تشرینی دووەمی 2024، ڕێبوار هادی، سەرۆکی لیژنەی یاسایی پەرلەمانی عێراق، بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند، پرۆژە یاسایی گەڕانەوەی موڵک وماڵی گشتیی گەڕانەوەی مافە بۆ خاوەن ماف، کە بە درێژایی 49 ساڵی ڕابردوو ستەمیان لێکراوە لەلایەن ڕژێمی بەعس و دەست بەسەر زەوییەکانیان گیراوە و دراوەتە عەرەبی هاوردە لە باشوور و ناوەراستی عێراق.
سەرۆکی لیژنەی یاسایی لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت: " ئەو بڕیارانە هەڵدەوەشیتەوە و پڕۆژەکە لەلای پەرلەمانە، پڕۆژە یاسایی گەڕانەوەی زەوییەکانی کورد لە کەرکووک، پەیوەست نییە بە هیچ یاساییەکی دیکەوە، کارێکی زۆر باشیشی لەسەر کراوە و لە ماوەی درێژکراوەی پەرلەماندا دەنگی لەسەر دەدرێت، ئەوانەیشەی ڕێگری لێ دەکەن هەڵوێستییان لاوازە".
ڕێبوار هادی گوتیشی: "لەماوەی دیاری کراودا هەموواری یاسای بودجە دەگاتە پەرلەمان و گفتووگۆی زیاتر لەبارەی تێچووی بەرهەمهێنانی بەرمیلێک نەوت بۆ 16 دۆلار دەکرێت و بەمجۆرە دەکرێت هەناردەکردنی نەوتی کوردستان دەست پێ بکاتەوە".