عەبدوڵڵا کوێخا موبارەک: بەرپرسێکی باڵا و لایەنێک پرۆژەی ئاوی گۆپتەپەیان ڕاگرتووە

عەبدوڵڵا کوێخا موبارەک دەڵێت: بەرپرسێکی باڵا و لایەنێک ڕێگرن لە پێدانی سلفەی ئەو کۆمپانیایەی کە پرۆژەی ئاوی گۆپتەپە-چەمچەماڵ جێبەجێ دەکات.
عەبدوڵڵا کوێخا موبارەک، لە پەڕەی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک دەڵێت: "کۆمپانیاکە ئیشی باشی کردووە، بەڵام تائێستا ھیچ پارەیەکی پێنەدراوە، بەرپرسێکی باڵا و لایەنێک ڕێگرن لە پێدانی سلفەی کۆمپانیاکە، گوتراوە چەمچەماڵ شایەنی ئەو پارە زۆرە نییە بۆی سەرف بکرێت".
عەبدوڵڵا کوێخا موبارەک گوتیشی: "بەم زوانە بە وردی ڕوونی دەکەینەوە کە چەمچەماڵ چەند داھاتی ھەیە بۆ سەر بودجەی ھەرێم و سلێمانی کە پێیان وایە چەمچەماڵ شایەنی پرۆژەیەکی وەھا نییە".
ئاماژەی بەوەش داوە، "بە خەڵکی چەمچەماڵیش دەڵێین، کێ و چی لایەنێک ھۆکاری ڕاگرتن و پەکخستنی پرۆژەکەن".
پرۆژەی ئاوی گۆپتەپە - چەمچەماڵ، پرۆژەیەكی ستراتیجیی كابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستانە، ئاوی خاوێن دەگەیەنێتە شاری چەمچەماڵ و ناحیە و گوندەكانی دەوروبەری بە بڕی 3400مەتر سێجا.
پرۆژەکە بەمەبەستی چارەسەركردنی گرفتی كەمئاوی لە چەمچەماڵ و دەوورووبەری، لەسەر فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان دروست دەكرێت، گرێبەستەكەی ڕۆژی دووشه‌ممه 24-6-2024، له دیوانی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار له‌لایه‌ن ساسان عەونی، وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار و كۆمپانیای هابیكا بە زیاتر لە 78 ملیۆن دۆلار ئیمزا كرا.
ئەو پرۆژەیە لە ڕۆژی ئیمزاكردنییەوە به‌پێی ڕۆژی ته‌قویمی 720 ڕۆژی بۆ دیاریكراوه، توانای به‌رهه‌مهێنانی 3400 م3 ئاوی خواردنه‌وه‌ی له یه‌ك كاتژمێردا هه‌یه و زیاتر له 480 هه‌زار كه‌سیش لێی سوودمه‌ند ده‌بن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كاریگه‌ریی ڕاسته‌وخۆی له‌سه‌ر گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ڕێژه‌یه‌كی زۆر ئاو بۆ شاری سلێمانی له پرۆژه‌ی ئاوی دووكان بۆ سلێمانی ده‌بێت.
وێستگه‌ی پاڵاوتن و یه‌كه‌ی وه‌رگر و په‌مپ سته‌یشنی ناوه‌ندیی و ئەمبارێکی گه‌وره به قه‌باره‌ی 5 هه‌زار مه‌تر سێجا له‌گه‌ڵ ڕاكێشانی هێڵی كاره‌با و چه‌ند تایبه‌تمه‌ندییه‌كی دیكه‌ش له‌خۆده‌گرێت.