سبەی لە دهۆک زیاتر لە هەزار پارچە زەوی دابەش دەکرێت

زەوییە تەرخانکراوەکان بۆ دابەشکردن بەسەر فەرمانبەران
زەوییە تەرخانکراوەکان بۆ دابەشکردن بەسەر فەرمانبەران

سەرچاوەیەک لە سەرۆکایەتی شارەوانییەکانی دهۆک بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند: سبەی زیاتر لە هەزار پارچە زەوی بەسەر زیندانیانی سیاسی دابەش دەکرێت، زەوییەکانیش کەوتوونەتە  شارۆچکەی فەیدیێ سەر بە ناحیەی سیمێل.

دووشەممە 11ـی تشرینی دووەمی 2024، سەرچاوەیەک لە سەرۆکایەتی شارەوانییەکانی دهۆک بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند: سبەی 12ـی تشرینی دووەمی 2024،  زیاتر لە هەزار پارچە زەوی بەسەر زیندانیانی سیاسی دابەش دەکرێت، زەوییەکانیش کەوتوونەتە  شارۆچکەی فەیدیێ سەر بە ناحیەی سیمێل.

لە 27ـی ئاداری 2024، ئەنجوومەنی وەزیران بە سەرۆکایەتیی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان چەند بڕیارێکی دەرکرد، یەکێک لە بڕیارەکان ڕاسپاردنی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بوو بۆ تەرخانکردن و دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا، هەر لەسەر ئەم بڕیارە، وەزارەتی شارەوانی لە مانگی حوزەیرانەوە دەستی بەکارەکانی کردووە بۆ تەرخانکردنی زەوی پێویست لە سنووری شارەوانییەکان لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستاندا.